له‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌نته‌رێك بۆ چاره‌سه‌كردنی ئاڵوده‌بوون به‌ نێت ده‌كرێته‌وه‌

22-09-2018 | 1241 جار بینراوە    
لە وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشێكی نەخۆشخانەیەك تایبەت كراوە بەو كەسانەی تووشی ئاڵوودەبوونی بەكارهێنانی ئینتەرنێت بوونە.
 
ئاژانسی سی ئێن ئێن راپۆرتە هەواڵێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، لەناوەندی تەندروستی (برادفۆرد) ی وویلایەتی (پەنسلڤانیا) ی ئەمریكا پڕۆفیسۆرێكی ئافرەت بەشێكی تایبەتی بۆ ئاڵوودەبووانی ئینتەرنێت كردۆتەوەو لەماوەی 10 رۆژدا چارەسەری پێویست بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدات.
 
هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، وەك سەرەتایەك لەتێستی كارەكە، چوار كەسی ئاڵوودەبوو لەو سەنتەرە سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەری گونجاوو پێویستن.
 
سه‌رچاوه‌ی: كوردیۆ-P30KURD

 




p30kurd - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 145,040     ژمارەی میوان 16